پڕۆفایلی زیندانیی سیاسیی کورد، زێنەب جەلالیان
زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی شەر لەگەڵ خودا وهەوڵدان دژبە ئەمنی نەتەوەیی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دادگای ئینقلاب سه‌ره‌تا حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌ركرد به‌ڵام له كۆتایی دا، پلەێك حووكمه‌كه‌یان بۆ شكاند و حووكمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی پاییزی ساڵی ڕابردوو ( 1395ی هەتاوی) ئاگاداریه‌كی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كوێر بوونی به‌ندكراو زێنه‌ب جه‌لالیان، بڵاو كردەوه.
ڕێكخراوه‌یی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشێلكاری، مافه‌كانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر زێنه‌ب جه‌لالیان، بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌و خاڵانه كرد؛
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی یاسایی و حووكمی گرتنی
نه‌دانی مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و موشاوه‌ره‌ی حقوقی
پێشێلكردنی یاسای نه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه، یاسای پێڕاگه‌یشتنی بێ لایه‌نانه
پێشێلكردنی مافه‌كانی به‌ندكراو وه‌كوو، پێش‌گرتن له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به ته‌له‌فوون یان حزووری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی و نه‌بوونی هیچ جۆره پێداویستیه‌كانی سه‌ره‌تایی ڕۆژانه.