چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار و مەچەکی دەستی کەرت بوو.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەک بەناوی “خەسرەو حەسەنی” ٣٨ ساڵە خەڵکی ئاوایی کۆریەرە سەر بە شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین دەستی چەپی لەت بووە.
ئەو هاونیشتمانییە لە نزیک گوندی “قامچیان” و پایگای “کانی کون” لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە مینێکی نەتەقیو دەبینێتەوە و دەستکاری دەکات، لەوکاتەدا مینەکە دەتەقیتەوە و خەسرەو بە توندی بریندار دەبێ کە لە ئاکام دا جیا لەسەر و دەمووچاوی مەچەکی دەستی چەپی لەت دەبێ.
خەسرەو حەسەنی خاوەن هاوژین و سێ منداڵە و ئێستا لە نەخۆشخانەی مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.