چاونیوز: ناوەندی فەرهەنگی هونەریی مێژووی “کوردستان و کورد” دەست بەکار بوونی خۆی ڕاگەیاند.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ڕاگەیەندراوی دەست بەکار بوونی ئەم ناوەندەدا هاتووە کە، ناوەندی فەرهەنگی هونەریی مێژووی “کوردستان و کورد”، ناوەندێکە بۆ کۆکردنەوە، ئارشیوکردنی وێنە، بەڵگەنامە، کتێب و دەستنووسەکان، دروست کردنی کتێبخانەی تایبەت بە کوردناسی،لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاکادمێک لەسەر مێژوو و کولتوقری کورد و کوردستان، بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و فستیڤاڵ و کونگرە و… لە سەر کورد و کوردستان و هەروەها ڕێز گرتن لە مێژوونۆسانی کورد.
وەک لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە ناوەندەکە ناحکوومییە و خۆبەخشانە بەڕێوە دەچێ. هاوکات داوا لە دڵسۆزان و پسپۆڕانی ئەم بوارە کراوە بە ناردنی وتار، کتێب، بەڵگەنامە، وێنە و فیلم یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی بتوانن هەنگاوی باش بۆ نوسین و کۆکردنەوەی مێژووی گەلی کورد هەڵبگرن.