چاونیوز: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی شاکر(فەرهاد)بێهرووزیی، زیندانی سیاسی بەندیخانەی ورمێیە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە: شاکر بێهرووز ٣٢ ساڵە، بە تۆمەتی “بەغی” بە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە لە بەندیخانەی ورمێ چاوەروانی لەسێدارەدانە. ناوبراو لە ڕێبەندانی ١٣٩٧ دەسبەسەر و پاش پرۆسەی دادگایی کردنێکی ناعادڵانە و دانپێدانانی زۆرەملی کە بە گوتەی خۆی لە ژێر ئەشکەنجە کراوە، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ورمێ حوکمی ئێعدام بەسەرداسەپاوە.
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە تەکووزی دەکا کە، بەرپرسانی ئێرانی دەبێ خێرا ئەو حوکمە هەڵپەسێرن و دەرفەتی لێپرسینەوەی دادپەروەرانە بەبێ حوکمی سێدارە بدرێتە شاکر بێهرووزی.