چاونیوز: دوو برا لە ئاوایی “نێ”ی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی دەسبەسەر دەکرێن.
بە گوێرەی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان): دوای ئەوەیکە لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە ئاوایی “نێ”ی مەریوان کەسێک بەناوی پشتیوان پەرتۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێ، چاونیوز زانیوەتی کە پێشتر و لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر برایەکی تری بە ناوی عبدول پەتۆ گیراوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە عەبدول پەرتۆ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بردراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیرانی ئەو دوو برایە نەزانراوە.