چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “ڕەحمان تابش” خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێێ هەواڵی جاونیوز، لە ڕێکەوتی ١٥ پووشپەڕی ئەمساڵەوە هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر و لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا لە “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش ٢٠ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕاگوێزرابوو.