چاونیوز: لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧ کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون.
بەپێێ ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکهم ١٤ قوربانیی لێکەوتەوە که ناوهندی مافی مرۆڤ شوناسی ٨ کهس لهوانی ئاشکرا کردووه. لهو ٨ کهسه که له ناوچهکانی کرماشان، مەلەکشاهیی ئیلام و مەریوان بوونهته قوربانیی تهقینهوهی مین، ٤ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیش به سهختی بریندار و نقوستان بوون.
“چاونیوز” لە ڕاپۆرتی وەرزی بەهاریشدا ناسنامەی ٩ هاووڵاتیی کوردی ئاشکرا کردبوو کە بە ببوونە قوربانیی تەقینەوەی مین، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون و بە ناو و شوێنی ژیانیان زاندراوە بووەتە ١٧ کەس. لەو ١٧ کەسە ٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.