ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو چالاکی بواری ڕاگەیاندن لەو شارەی دەسبەسەر کرد.
“هیوا کیایی”و “مێهدی سەلاحی” ڕۆژی یەکشەممە، 13ی خاکەلێوە بە تاوانی بەڕێوەبردنی کاناڵێکی تێلێگرامی بە ناوی ” هاواری بێدەنگ” کە هەواڵو بابەتی پێوەندیدار بە کرێکارانو منداڵانی تێدا بڵاو دەکرایەوە دەسبەسەرو زیندانی کراون.
بنەماڵەی ئەو دوو کەسە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکرانی کوڕەکانیان دەڵێن لەو 5 ڕۆژەدا تەنیا پێوەندییەکی کورتی تەلەفونییان لەگەڵ ڕۆڵەکانیان بووە، بەڵام سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر ناوەندە ئەمنیەتییەکان ئامادە نەبوون زانیاریی زیاتر لەسەر شوێنی بەندکرانو دۆخی ئەوانیان پێبدەن.