چاونیوز: (درێژەی بەشی چوار)… کۆنڤانسیۆنه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌مووجۆره جیاکاری و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، له‌ناو بردنی سه‌رجه‌م شێوازه‌کانی دووچاوه‌کی جیاوازی دانان به دژی ژنان، کۆنڤانسیۆنی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی به دژی ئه‌شکه‌نجه، کۆنڤانسیۆنی مافی مناڵان، که‌سانی که‌م ئه‌ندام و کۆنڤانسیۆنی پشتیوانی له مافی کرێکارانی کۆچه‌ر و بنه‌ماڵه‌کانیان له گرنگترین سه‌رچاوه‌کانن بۆ زانیاری له‌سه‌ر ماف و جۆره‌کانی پێشێل کردنی ئه‌و مافانه.
به ڕوانینێکی تر، مافه‌کانی مرۆڤ، سه‌ره‌تاییترین و بنه‌ڕه‌تیترین مافه که هه‌موو تاکێک به شێوه‌ی زاتی، جه‌وهه‌ری و ته‌نیا به هۆکاری مرۆڤ بوون لێی به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م پێناسه ساده و به‌سیته ده‌ره‌نجام و ده‌نگ دانه‌وه‌ی گرنگی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ خه‌ڵک و دهستهڵاتهکان به‌دوا دا هێنا.
به‌پێی ده‌قی داخۆیانینامهی جیهانی مافه‌کانی بنیام و باقی به‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئه‌م مافانه تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک جیهانگیری (universal)، بێبه‌ری نه‌کران، هه‌ڵناواردن، ڕانهگواستن، نه‌بوونی جیاکاری و تهفیری و به‌رامبه‌ری خوازی، پێکه‌وه‌لکاوی و تێکچندراوی هه‌یه. هه‌ربۆیه مافی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌یه که له سه‌رتاسه‌ری چوارقوڕنه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین و ناتوانرێ به‌هۆکاری ئه‌و جوغرافیایه‌ی که تێدا ده‌ژین له‌و مافانه بێ به‌رین بکرێن.
بیردۆزان و چالاکانی مافی مرۆڤ، له چالاکییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان له به‌ستێنی مافه‌کانی مرۆڤ، دامه‌زراوه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان و چالاکییه‌کانی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان، بناخه و بیچمی سیاسه‌ته گشتی و تایبه‌تییه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و مژارانه هه‌ڵده‌چن.
له ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین کاتێک که کۆمه‌ڵگای جیهانی له فه‌زای ئاشتی، به زمانێکی هاوبه‌شی ڕه‌وشتی، گوتوبێژ و ده‌گه‌ڵ یه‌کتر باخافن، ئه‌و زمانه هاوبه‌شه، زمانی مافه‌کانی مرۆڤه.
ده‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، هێشتاش بیردۆزانی مافی مرۆڤ، بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و مژارانه‌ی سه‌ره‌وه، به شک و گومانه‌وه دێننه به‌رباس و باسه‌کانیان زۆرتر له‌سه‌ر ناڤه‌رۆک، شوناس و چۆنیه‌تی پاساو هێنانه‌وه‌ی مافی مرۆڤه.
به گۆشه‌نیگایه‌کی تر، پرسیاره‌که هه‌مه‌ن چه‌مک و مانای ماف و حقوقه که ده‌بێ به فه‌رمی بناسرێت و ئه‌م باسه‌ش له وێژه‌مانی فه‌یله‌سووفان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. زۆرێک له بیرۆکه‌کانی بنچینه‌یی که بزوێنه‌ری بزاڤی مافه‌کانی مرۆڤ بوو، دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م و کاره‌ساتی هۆلۆکاست گه‌وره کراو و په‌ره‌ی پێدرا و به بڕیاری جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له پاریس له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1948 گێشته سه‌رچڵه‌پۆپه‌ی خۆی و به فه‌رمی ناسرا.
له سه‌رده‌می قۆجی، چه‌مکی مافه‌کانی مرۆڤ به‌وجۆره‌ی که ئه‌مڕۆ باسی ده‌کرێ بوونی نه‌بووه. به‌ڵکوو له کۆمه‌ڵگای که‌ونا به شێوه‌ی کۆمه‌ڵێک ئه‌رک بوو که چه‌مک و مانای وه‌ک، دادپه‌روه‌ری، دان پێیانانی سیاسی، گه‌شه‌ی مرۆڤ که له وه‌ده‌ست هێنانی که‌ڕامه‌تی ئینسانی وه‌رده‌گیرا، ده‌گوورا و یان چاکه و باشه جییا له ناوه‌ڕۆک و مانای مافی مرۆڤ بوونی هه‌بووه…