چاونیوز: فەرماندەی هەنگی سنووری سەردەشت وێڕای “دەستدرێژیکەر” ناو بردنی کۆڵبەران دەڵێ، زۆر بە توندی بەرەوڕوویان دەبینەوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، وەرگیراو لە هەواڵدەری مێهر، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩، سەرهەنگ “سولەیمان بایرامی” لەدانیشتنێک دا دەگەڵ بە نێرینی خۆیان، باوەڕپێکراوان و خەڵکی جێ متمانەی ناوچەی سەردەشت، باسی لە بەرەوڕووبوونەوەی توند دەگەڵ ئەوەی ناوبراو بە دەست درێژیکەران ناوبرد (کۆڵبەران) کرد.
ناوبراو بە شانازی باسی کوشتنی ئەو سێ کۆڵبەرەی چەند ڕۆژ پێش کرد و گوتی: ئێمە توانیمان سێ دەست درێژیکەر لەسەر سنوورەکان بکوژین!
بایرامی داوای لە خەڵکی سەر سنوورەکان کرد کە هاوکاریان بکەن هەتا بە قەولی ئەو “پەلاماردەرانە” بۆ بەرز کردنەوەی تەناهی ناوچەکە لەناو بەرن.
ناوبراو بۆ چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکەکە گوتی، سنوورنشینانی کورد بۆ ئێمە جێگای شانازین!
پارێزگای ورمێ ٩٦٧ کیلۆمیتر سنووری هاوبەشی دەگەڵ سێ وڵاتی تورکیە، عێراق و کۆماری ئازەربایجان هەیە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە، ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان، هێزە نیزامییەکانی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەری بێ تاوان کرد کە لە ئاکام دا سێ کۆڵبەری ناوچەی سەردەشت کوژران.