چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سنووری شاری پاوە بە تەقەی هێزەکانی حکومەت و دوو کۆڵبەری تریش لە ئاکام پێکدادانی ماشێن لە شاری پاوە بریندار بوونە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ١٦ی خەرمانان، دو کۆڵبەر بەناوەکانی “سابیر و حەسەن وەیسی” بە هۆی پێکدادانی ماشێن بریندار دەبن و بۆ نەخۆشخانە ڕادەگوازرێن.