چاونیوز: باوکێک دوای سێ ڕۆژ لە خۆکووژی کوڕەکەی، ئەویش خۆی هەڵداوەسێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنیت.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕەسوو ئەحمەدی کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی شاری بۆکان دوای ئەوەیکە تاقە کوڕەکەی بەناوی محەمەد ئەحمەدی لە ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٩، بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە خۆی کوشتبوو، دوای سێ ڕۆژ لە ١٧ی خەرمانان، ئەویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەگوترێ ئەو بنەماڵەیە ڕەوشی ژیانیان زۆر ئاڵۆز بووە و لە بواری بژێوی ژیانەوە هەژار و نەدار بوونە.