چاونیوز: درێژه‌ی به‌شی چوار…
یاسای ڕه‌وشت:
هیندێک جار باسی یاسای ڕه‌وشتی ده‌کرێ و مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه‌یه که، به ڕوانینی ڕه‌وشتی تاکه‌کان ده‌بێ له مافێکی یاسایی تایبه‌ت به‌هره‌مه‌ند بن. بۆ میناک ده‌گوترێ خوێندن وه‌ک مافێکی ڕه‌وشتی بۆ ژنانه، که‌وابوو به جۆرێکی تر ده‌ڵێین ژنان مافی یاسایی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بخوێنن. به گشتی ئه‌م قسه‌یه کاتێک ده‌گوترێ که یاسا مافێکی وه‌های بۆ تاکه‌کان دیاری نه‌کردووه و به فه‌رمی نه‌یناسیوه به‌ڵام بناخه و بنچینه‌ی ڕه‌وشت ده‌خوازێت که تاکه‌کان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت. ئه‌گه یاسای وڵاتێک مافی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێردراوبوون بۆ ژنان به فه‌رمی نه‌ناسێت، بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و به‌رامبه‌ری مرۆڤه‌کان وه‌ک بنچه‌ی ڕه‌وشتی وا ده‌خوازێت که یاسای ئه‌و وڵاته مافێکی ته‌واو بۆ ژنان به فه‌رمی بناسێت.
زۆرجار مه‌به‌ست له مافی ڕه‌وشتی، خودی بنچینه و بنه‌مای ئاکارییه، چوونکه ماف و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ تاکه‌کان دابین ده‌کات. هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی باس له حقوقی ئاکاری تاکه‌کان بکه‌ین له‌و جێگایه‌ی که بنه‌مای ڕه‌وشتی پێداگری ده‌کات بۆ دابین کردنی خواست و ئۆگرییه‌کانی تاک. بنه‌مای وه‌ک دادپه‌روه‌ری و به‌رامبه‌ری، ڕێز گرتنی که‌رامه‌تی مرۆڤ، چاکه و… له‌و ده‌سته‌یه‌ن. له ڕاستیدا فه‌یله‌سوفانی حقوق و ئاکار به یارمه‌تی ئه‌م جۆره بنه‌مایانه، مافی وه‌ک قه‌ده‌غه کردنی ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵاواردن ده‌سه‌لمێنن.
مافی مرۆڤ چییه؟
مافی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن که بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئه‌تنیک، ئایین، زمان، ڕه‌نگی پێست یا هه‌ر شتێکی تر که هه‌یه، به ڕه‌وا ده‌زانرێ. هه‌موو ئینسانه‌کان به ڕاده‌یه‌کی به‌رامبه‌ر خاوه‌ن ئه‌م مافانه‌ن و له گشت پرس و باسی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ پێداگری زۆر له‌سه‌ر نه‌بوونی هه‌ڵاواردن کراوه.
له‌م باره‌یه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌ڕ مافی مرۆڤ زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه. یه‌کێ له‌م به‌ڵگانه: ڕاگه‌یه‌نراوی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی” جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ” په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی سڤیل و سیاسی(یا مافه‌کانی جیلی یه‌که‌م که له‌خۆگری مافی تایبه‌ت به ژیان و به‌شداری له سیاسه‌ته)، هه‌روه‌ها په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی ئابووری-کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری(یا مافه‌کانی جیلی دووهه‌م که مافه‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوورین و له‌خۆگری مافی تایبه‌ت به کار و بژێوی ژیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی نه‌داری و هه‌ژارییه)، بڵاوکراوه‌کانی ڕێکخراوی یونسکۆ و کۆنڤانسیۆنه‌کانی پاراستنی میراتی کلتووری و سرووشتی جیهان که زیاتر له سه‌ر گۆڕانی که‌ش و هه‌وا و سه‌قا و ژینگه بۆ جیله‌کانی داهاتوو، ته‌کز ده‌کا.(که ئه‌مه‌ش وه‌ک مافه‌کانی جیلی سێهه‌م ناسراون).