دوو کەس لە کوردستان بە هۆی کێشەی دەروونی و خێزانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، ژنێکی خەڵکی ئاوایی ژیوار سەربە شاری سەوڵاوا بە ناوی “خەدیجە ئەداک” بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو.
لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩، پێــشمەرگەیەکی تەمەن ١٩ساڵ لە ئۆردوگای حیزبی” کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران” بە ناوی ئاپۆ ناسراو بە یارسان خەڵکی شاری سەقز دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هـێنا.