چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ناوچەی تیکاب لەبەر کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەوی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی “سەعدون سوڵتانی” کوڕی “ئەمین”، خەڵکی ئاوایی “ئاڵەسەقڵ” و دانشتووی شاری تیکاب بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەگوترێ، سەعدوون سوڵتانی لە ڕێگای خۆهەڵواسین بە سیمی کارەبا، کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.