۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کچێکی کورد دەستبەسەر کرا

چاونیوز:حەوتووی ڕابردوو کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”سومەیە نەمەدماڵ“ کچی ڕەشید لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییە.

دەگوترێ، سومەیە دوای هاتنەدەر لە ڕیکخراوێکی کوردی (پاک) و وەرگرتنی ئەماننامە دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات و دوای چەند ڕۆژ مانەوەی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر دەکرێ و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.

هەتا ئێستا بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەکی لێ وەدەست بێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code