۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “تارق ڕەحیم‌ پوور” کوڕی “مووسا” خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و هەروەها لەسەر سکاڵای سپای پاسداران لە پەیوەندی لەگەڵ “سەرپێچیکردن و بێڕێزی بە حکوومەت و مەئموورانی حکوومەتی” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، “تاریق و بێنیامین ڕەحیم ‌پوور”، لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییەکی کوردە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code