۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

چاونیوز: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، حوکمی ئێعدامی هاونیشتمانییەکی کورد بە تۆمەتی “کوشتن”، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەو کەسە ناوی “مورتەزا پیرخزری” تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری سنە باس کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئەو هاووڵاتییە بە دانی ٤٥ ڕۆژ موڵەت لە هەمبەر دانی ٢ میلیارد تمەن دیە دواکەوت، بەڵام بەرپرسانی زیندان لە ناکاو ئەو حوکمەیان جێبەجێ کردووە.

ئەو زیندانییە بە تۆمەتی “کوشتن”، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بە ناوی “سەعید محەممەدی‌فەر” خەڵکی شاری کرماشان، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە، گوێزرابوونەوە.

مورتزا پیرخزری، دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەسبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزاییەوە، بە قیساس مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی ئێعدام کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە زیندانی سنە، لە لایەن میدیاکانی حکوومەتییەوە، ڕانەگەیەندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code