۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەستدانی کاسبکارێک لە سنووری شاری نەوسوود

چاونیوز: کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ناوچەی نەوسوود گیانی لێ ئەستێنرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە چاونیوز، سەرلەبەیای ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی“ملە قەندی” شاری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “وەزیر محەممەدی” ٢٩ ساڵە خەڵکی ئاوایی حەشمیر سەربە شاری سەلاسی باوەجانی کە ژن و منداڵ داریشە گیانی لەدەست داوە.
بە پێی قسەی شاهیدانی ئەو ڕووداوە، هێزە نیزامییەکان ڕاستەوخۆ لە مەودایەکی نزیک تەقەیان لە سەری کردوە و کوشتوویانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code