۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

زیاتر لە سەد بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

چاونیوز: زیاتر لە سەد بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ٤ و ٦ی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لە هەر جۆرە خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و دەرمانی بێبەش کراون.

بە پێێ هەواڵی جاونیوز وەرگیراو لە هەنگاو، دوای ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە داوایان لە بەندکراوانی ڕێگاباز (ئەو بەندکراوانەی کە جاروبار خۆیان بە بەندیخانە دەناسێنن و دواتر دەڕۆنەوە ماڵی خۆیان) کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ بەندیخانە، بەشێکیان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بە شێکی زۆری بەندکراوەکان تووشی ئەو پەتایە بن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، لانیکەم سەد بەندکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون کە باری تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە و بەو حاڵەش بەرپرسانی بەندیخانە نەک هەر نەیانیان بردووە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، بەڵکوو لە هەر جۆرە خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و دەرمانی بێبەش کراون.

لە بەندی ٤ و ٦ی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد بەندکراوان بە پێی تۆمەتەکانیان جیا نەکراونەتەوە و بەندکراوانی سیاسی، مەزهەبی، بەندکراوانی تایبەت بە تاوانە مەترسیدارەکان و تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان ڕاگیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code