۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی سایین قەڵایی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سایین قەڵا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحیم پوورئەحمەد”، ٤٠ ساڵانە و خەڵکی گوندی “قازانلی” لە ناوچەی سایین‌ قەڵا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا.

ئەو هاونیشتمانییە ساڵی ١٣٩٨ لە بۆکان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

“ڕەحیم پوورئەحمەد” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران” لەلایەن دادسەری گشتیی و ئینقلابی شاری “سایین‌ قەڵا”وە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code