۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئومید مستەفاپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: ئومید مستەفاپوور چالاکی سیاسی و مەدەنی، ئەندامی بەڕەی یەکگرتووی کورد بە دانانی بارمتەی سەدملیۆن تمەنی لەزیندانی نەغەده ئازاد کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩، ئومید مستەفاپوور چالاکی مەدەنی خەڵکی نەغەدە لەسەر دەستووری قازی کیوومەرسی دادوەری دادگای شۆرشی شاری نەغەده دوایی ٢٧ ڕۆژمانەوە لە بەندیخانە بە دانانی بارمتەی سەد ملیۆن تمەنی ئازادکرا.

ئومێد مستەفاپوور لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرابوو و دوای چەند ڕۆژ بۆ زیندانی نەغەدە گوازرابۆوە، هەتا ئێستا دیار نییە کە چ تۆمەتێکیان وەپاڵ ئومید داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code