۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

باوک و کوڕێک لەگەڵ گرووپێکی ژەنیاری لە شاری ئیلام دەسبەسەر کران

چاونیوز: باوک و کوڕێک لەسەر بڕیاری دادستانی شاری ئیلام لە کاتی ڕێوڕەسمی شایی لەگەڵ گرووپێکی ژەنیاری، شەوی ڕابردوو دەسبەسەر کران.

هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە و گرووپە ژەنیارییەکەی بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا و هەروەها شەوی کوژرانی “ئیمام محەممەد باقر” و بۆ بێڕێزی بە پیرۆزییەکان گەڕاندەوە.

سەرچاوەکنی خۆجێی دەڵێن: “ئەو چەند کەسە لە ڕێوڕەسمی ئەو شاییەدا هوشدارییان پێدرابووە، بەڵام بەهۆی گوێنەدان بە هۆشدارییەکان دەسبەسەر کراون”.

پێشتریش لە مانگی پووشپەڕ، چەند کەسێک لە بەڕێوەبەرانی شانۆی سەرشەقام لە شاری ئیلام بە بیانووی لەبەرچاونەگرتنی یاسا و ڕێسای فەرهەنگی و تەندروستی دەسبەسەر کرابوون کە یەکێکیان کچ بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code