۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کرانی ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز

چاونیوز: دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ئەندامانی ئەنجومەن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە.
بە پێێ هەواڵی چاونیوز، لە درێژەی ئەو دەسبەسەرکرانانە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، “هادی محەممەدزادە”، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
جێی ئاماژەیە، دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
“هادی محەممەدزادە” هاوکات لەگەڵ “فایەق یووسفی” یەکێکی تر لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی هەڵۆی سەقز مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم مەحکووم کرابوون، کە بە پێی ئەو حوکمە “فایەق یووسفی” بە ١٠ مانگ و “هادی محەممەدزادە” بە ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code