۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

حوکمی لێدانی ٧٢ قامچی لە هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە جێبەجێ کرا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی١٣٩٩، حوکمی لێدانی ٧٢ قامچی فواد عەنایەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە دادگای ئەو شارە جێبەجێ کراوە. حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانی ناوبراویش بە سەرنجدان بەوەی کە ماوەی ٤ مانگ لە بەندیخانە بووە، ٦ مانگی دیکەی بەر لێبوردن کەوتووە.

بە پێێ هەواڵی جاونیوز، فواد عەنایەتی و ٧ کەسی دیکە، سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بێهرووز وەلەدی، بە تۆمەتی ”تێکدانی تەکووزی و ئاسایشی گشتی کۆمەڵگا لەڕێگای بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی“ سەرجەم بە ٨٠ مانگ بەندکران و لیدانی ٥٩٢ قامچی مەحکووم کردووە.

بە پێی ئەو حوکمە،فەرهاد تاریمورادی کوڕێ حوسێن، ئەحمەد مورادی کوڕی عەبدوڵڵا و فواد قەهرەمانی کوڕی تۆفیق هەر کامەیان بە یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی و محەمەد شەهباسی کوڕی خوسرەو (خەڵکی سەمیرەمی ئیسفەهان)، ڕەزا ڕەجایی کوڕی عەلی ئەکبەر (خەڵکی ئیسفەهان)، پوریا فەیزی کوڕی مەحیەدین، ، فواد عەنایەتی کوڕی عەلائەدین و ئیبراهیم ئاقایی کوڕی عەبدولقادر هەرکامەیان حوکمی ١٠م مانگ بەندکرانو لێدانی ٧٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

ئەو هەشت هاووڵاتییە لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی مانگی ڕەزبەری سنە کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پێک هاتبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code