۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی ۵ کۆڵبەر لە سنووری بانە

چاونیوز: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە ۵ کۆڵبەر بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۵ی گەڵلاوێژی ١٣٩٩، لە سنووری بانە دەستەیەک کاسبکار دەکەونە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا ۵ کۆڵبەر بریندار دەبن کە سێ لەو کۆڵبەرانە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانەدا ڕاگیریاون و دوانیشیان کە بەرەو سنووری باشوور هەڵهاتوون چارەنووسیان نادیارە.
ناوی دوو کەس لەو کاسبکارانە” ئازاد شەریفی” کوڕی سوارەبەگ خەڵکی مەریزەڵانی بانە و “شێخ عەلی حوسێنی” کوڕی محەممەدی فەقێ سەعیدی هەمزەڵان بۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات ڕوون بۆتەوە.
هەروەها کەسێکی دیکەش خەڵکی کۆڵەسەی سەردەشتە و ناوی باوکی عەبدوڵایە بەڵام تائامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوی خۆی نەزانراوە.
شایانی باسە کە دوو کەس لە بریندارەکان بۆ دیوی باشوور هەڵهاتوون و برینی یەکێکیان زۆر قورس بووە و سەرچاوەی هەواڵەکە باس لە ئەگەری گیانلەدەستدانی ئەو کەسە دەکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code