چاونیوز: پەنابەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هێمای ناڕزایەتی لەهەمبەر ڕەوشی خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، رۆژی دووشەمە ۳۰ پووشپەڕی ١٣٩٩، پەنابەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناو «بێهزاد کەیخوسرەوی» ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بێهزاد کەیخوسرەی ماوەی سێ ساڵ و نیوە کە لە وڵاتی سویسە و داخوازی پەنابەری خۆی پێشکەش بەو وڵاتە کردووە و لە ماوەیەدا داخوازییەکەی پەسند نەکراوە، بۆیە دوێنی هاوکات لەگەڵ چەندین پەنابەری دیکەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکیان لە بەردەم پارلمانی سوئیس بەڕێوەبرد و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و لە هەمات کات دا کەیخسرەوی ئاگر لە جەستەی خۆی بەرداو رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لەو بارەیەوە پزیشکانی سوئیسی دەڵێن دۆخی تەندرووستی بێهزاد کەیخوسرەوی تەواو جێگرە.
شایانی باسە کە بێهزاد کەیخوسرەوی خاوەنی ژن ومنداڵە و بە گوێرەی زانیارییەکان هاوسەر و منداڵەکەی لە وڵاتی ئاڵمانیان.
لە ماوەی چەند ساڵەدا چەندین جار داوای کردووە پێکەوە پەیوەستیان بکەن، بەڵام لەلایان هەردوو وڵاتی ئاڵمان و سوئیس ــە وە داواکارییەکەی رەت کراوەتەوە، بۆیە باری دەروونی ناوبراو بە هۆی دووری لە ماڵبات و دۆخی کەمپ لە وڵاتی سوئیس و گوشاری ئەو وڵاتە بۆ رادەستکردنەوەی تووشی گۆڕانکاری بووە و دوێنی لەو ناڕەزایەتی دەربڕینەدا ئارگری لە جەستەی خۆی بەردا.