۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

“زارا محەمەدی” حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پا

چاونیوز: “زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، بە تۆمەتی “”دانانی دەستە و گرووپ دژ بە نیزام بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوایین دادگاییکردنی “زارا محەممەدی” ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتیی قازی “سەعیدی” بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانییەکەی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٨، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

“زارا محەممەدی”، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی جۆزەردانی ٩٨، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ١٠ی پووشپەڕی هەمان ساڵ لە شوێنیکی نادیار لە ژووری تاکەکەسیدا بوو و دواتر بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.

دواتر زارا محەممەد لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی وتبووی کە لە ماوەی ٨ ڕۆژ کە لە ژووری تاکەکەسیدا بووە، لەژێر گوشاردا بووە هەتا ناچار بکرێت دانپێدانانی زۆرەملێ ئەنجام بدات.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٨، “زارا محەممەدی”، بێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بۆ دادگای ئینقلابی شاری سنە بردرا.

هەر ئەوکات ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” سەبارەت بە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی “زارا”، دژکردەوەی نیشان دابوو و ڕایگەیاندبوو: “لە کاتێکدا بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردایە کە سەر بە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نییە و تەنیا تاوانی، فێرکاری زمانی کوردی بە منداڵانی کوردە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code