۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە ورمێ

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی” سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە” لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەو دوو بەندکراوە لە پێش چاوی بنەماڵەی ١٣ کەس لە کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ١٠ ساڵ پێشی مەهاباد کە لە کاتی نمایشی سەربازی سالوەگەری شەڕی ئێران و عێراق لە مەهاباد، ڕووی دابوو، لەسێدارە دراون.
شایانی باسە کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ئەو دوو لاوەی پێشێلکردنی ئاشکرای دادپەروەری و پێشێلکردنی کارەساتبار و قەرەبوونەکراوی مافی ژیان زانیبوو
ئەو سێ بەندکراوە سیاسیە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی دانپێدانان ئەشکەنجە کراون لە ئاکامدا ناچار کران لە دانپێدانانی تلویزیۆنیدا بەشدار بن و دان بەو تاوانانەدا بنێن.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەر لە دوای تەقینەوەکەی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی خاکپوور فەرماندەی سپای پااسدارانی ڕێژیم ڕایگەیاند کە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەیان دەسبەسەرکردووە بەڵام ئەو دوو زیندانییە کە لە سێدارەدران چەند ساڵ دواتر دەسبەسەر کران و لە ژێر ئەشکەنجەدا دانیان بەو تاوانانەدا ناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code