۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی خومەینی لە تاران

چاونیوز: بەرزان یار ئەحمەدی، برای ئەرسەلان یارئەحمەدی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤی کورد، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەوە لە تاران گیانی لە دەستداوە.
ئەرسەلان یارئەحمەدی ڕایگەیاندووە کە بەرزان، لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا کە لە یەکیک لە زانکۆکانی تاران خوێندکار بووە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارەدا خەوێندراوە. بەڵام هیچ چاوەدێرییەکی پزیشکیی بەسەرەوە نەبووە و بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە. ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە بڕیار بووە براکەی، بەهۆی لاوازبوونی جەستەیەوە بۆ بەشی چاوەدێریی تایبەتیی نەخۆشخانە یان هەمان بەشی” ئاس سی یوو” بگوازرێتەوە بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانە بە شێوەیەکی دوور لە یاسا و ڕێسا ئینسانییەکانەوە ڕایانگەیاندووە کە شوێنی خاڵیمان بۆ ڕاگرتنی ناوبراو نییە.
‏شایانی باسە کە ڕۆژانە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا دەیان کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستان، نەبوونی دەرمان و کەرەسەی پێویست و نەبوونی کادر و پزیشک بە ڕاددەی پێویست گیانیان لەدەست دەدەن. هەروەها هەر بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستیی ڕێژیم، ڕۆژانە لە سەرانسەری ئێران زیاتر لە ٢ هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا دەبن بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code