۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کووژرانی دوو کۆڵبەر لە ناوچەکانی پیرانشار و چاڵدێران

چاونیوز: دوو کۆلىەر لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کووژران.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو” لە ناوچەی چاڵدێران کەوتە بەردەسترێژی ‌هێزەکانی سوپای تورکیە، هەروەها لە ناوچەیەکی تری کوردستان لە شوێنێک بە ناوی بۆزی مێرگە سیر لە بناری چیایی قەندیل تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئێبراهیم_ئەبووبەکری” خەلکی ئاوایی نەمنجێ سەر بە شاری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.

لەەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەک پێی ڕاگەیاندین، ناوبراو جەڵەبی پێبووە و بە وتەی یەکێک لە خزمانی کاتێک تەقەی لێکراوە و بریندار بووە خۆی بە دەستەوە داوە، بەڵام زۆر بێ بەزەییانە گوللەیێکیان بە ناوچاوانیەوە ناوە و کوشتوویانە.

شایانی باسە لە ماوەی یەک ڕۆژی رابردوو دا زیاتر لە شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کووژراون و بریندار بوونە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code