۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ هاونیشتمانی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی “دیواندەرە، نەغەدە و سەقز”، بە هۆکاری ناڕوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، “محەممەد سەعید شامحەممەدی” تەمەن ٥۰ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئاغەجەری” دیواندەرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی باشووری کوردستان و دانیشتووی نەغەدە، بە هۆکاری نادیار خۆی کوشتووە.

هەروەها لاوێکی سەقزی بە ناوی “عەبدوڵڵا سادقی” لە گەڕەکی سەنگبڕانی ئەو شارە بە خۆخستەنە خوارەوە لە بینایەک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوبراو چەند ڕۆژ پێش بە چەقۆ هێرشی کردە بووە سەر کچێکی لاو بە ناوی “پەریسا ڕەحمانی” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز و بریندایر کردبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “پەریسا ڕەحمانی” دەزگیرانی “عەبدوڵڵا سادقی” بووە و ئەو کوڕە ٢٠ زەربە چەقۆی لە دەزگیرانەکەی داوە و هەنووکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code