۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دایک و باوکی زیندانییەکی سیاسی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

چاونیوز: دایک و باوکی زیندانییەکی سیاسی کورد لە شاری مهاباد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد باوکی “ڕێبوار بادپا” کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی هێزکی کوردی دەسبەسەر و زیندانی کراوە، لەو ئیدارەی لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، دوو ڕۆژ پێشتریش دایکی ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.

دوای ئەو ڕەشەبگیرییەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێستا بنەماڵەی بەندکراوان و کەسایەتییە سیاسییەکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێن و بەهەڕەشە و گوڕەشە دەیانهەوێ خەڵک جاوترسێن بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code