۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانە بە دستی زڕدایکی کوژرا

چاونیوز: منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی “ژیار” لە جوانڕۆ، لەلایەن زڕدایکەوە بە شێوەیەکی هۆڤیانە کوژرا.

جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: “زڕدایکی ژیار، ماوەی یەک ساڵە لەگەڵ باوکی ژیار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و پاش دەسبەسەرکرانی دانی بە تاوانی کوشتنی ئەو مێرمنداڵەدا ناوە”.

“محەممەد ڕەزا ئامۆیی” ڕایگەیاند: “بکوژەکە پێێ وابووە هەبوونی ژیار بۆتە لەمپەڕ لە نێوان خۆشەویستی هاوسەرەکەی و ئەو، هەربۆیە دەستی بەم کارە نامرۆڤانەیە بردووە.

زڕدایکی ژیار، پاش لێدان و بڕینی دەستی ئەو مێرمنداڵەیە، لە بەرزاییەک فڕێی داوەتە خوارەوە و هەرلە جێوە کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

دایکی ژیار لە حاڵێکدا کە تەمەنی کوڕەکەی یەک ساڵ و نیو بووە، لەگەڵ مێردەکەی لە یەک جیا بوونەتەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code