ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی 46 که‌س له‌ چه‌ند په‌لامارێکی کۆکوژیی سپای پاسداران‌دا بۆ سه‌ر کوردستان

(بیرهێنانه‌وه‌ی چه‌ند کۆمه‌ڵکوژییه‌کی سپای پاسداران)

له‌ مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1359ی هه‌تاوی و هه‌روه‌ها خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1362ی هه‌تاوی‌دا 4 کۆمه‌ڵکوژی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان‌دا ڕوویان دا.

له‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌دا هێزه‌کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌لاماری گونده‌کانی “قه‌ڵاتان له‌ نه‌غه‌ده‌”، ” هه‌ڵه‌قوش و گێجه له‌ ناوچه‌ی سۆمای ورمێ”، ” چه‌قه‌ڵ مسته‌فا و خه‌لیفه‌لیان و گۆڕخانه‌ له‌ نه‌غه‌ده‌”یان دا و 46 که‌س له‌ خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌یان کوشت و ده‌یان که‌سیش له‌و په‌لامارانه‌دا بریندار بوون.

قوربانیانی ئه‌و کۆکوژییانه‌ خه‌ڵکی سڤیل و بێ‌تاوان و بێ‌ده‌ره‌تانی ئه‌و گوندانه‌ بوون که‌ منداڵی 10 ساڵه‌ هه‌تا پیره‌پیاوی 100 ساڵ ته‌مه‌نیان له‌ نێودا بوو.

ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ به‌دوای فتوای جیهادی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ دژی کورده‌کانی ئێران ڕوویان دا.

قاڕنێێ، قه‌ڵاتان، سه‌وزی، ئیندرقاش، دیلانچه‌رخ، حه‌لبی، کۆیکان، که‌رێزه‌ی شکاکان، چه‌قه‌ڵ مسته‌فا، خه‌لیفه‌لیان، گۆڕخانه‌، وسووکه‌ند، قه‌ره‌گۆل، دێمه‌سوور، جافرئاباد، مه‌رجانئاباد، بایزاوێ، جبره‌ئیل ئاوا، گونده‌وێڵه‌، دووئاو، کووره‌خانه‌ی سارووقامیش، هه‌ڵه‌قووش، گێجه‌ و سۆفیان به‌شێک له‌و گوندانه‌ بوون که‌ دوای فیتواکه‌ی خومه‌ینی و ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌ دژی کورد کەوتنە بەر پەلاماری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی‌و، ڕووبەڕووی کۆمه‌ڵکوژی بوونەوە.

له‌نێوان ساڵه‌کانی 1359 ‌تا 1362 و له‌ ماوه‌ی نزیک به‌ چوار ساڵدا، لانیکه‌م 14 ‌کۆمه‌ڵکوژی لە لایەن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ‌له‌ گونده‌کانی کوردستان ئەنجام دران‌. له‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌دا‌ سه‌دان که‌سی مەدەنی کۆمه‌ڵکوژ کران، که ‌هه‌تا ئێستا ته‌نیا ناوی (242) که‌س لەوانە تۆمار کراون.

خشته‌ی خواره‌وه‌ به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ن که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا کراون:

 

كۆكوژیی گوندی قه‌ڵاتان له‌ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ 6ی خاکه‌لێوه‌ی 1359 (26ی مارسی 1980)

 

1 عه‌بدوڵا چوكه‌ڵ 4 حاجی ره‌سووڵ 7 حاجی مه‌لا سه‌ید حه‌سه‌ن 10 حاجی حه‌سه‌ن
2 مه‌حموود كورده‌ 5 حاجی محه‌ممه‌د 8 حه‌لیمه – خێزانی سۆفی حه‌سه‌ن 11 ره‌حمان مه‌ولوودی
3 ئه‌بووبه‌كر كاروز 6 حه‌سه‌ن كورده‌ 9 عوسمان ئازه‌ری 12 ره‌مه‌زان مه‌نفاوی – خه‌ڵكی شنۆ

 

كۆكوژی گونده‌كانی هه‌ڵه‌قوش و گێجه‌، ناوچه‌ی سۆما له‌ ورمێ 3ی خاکه‌لێوه‌ی 1362 ( 23ی مارسی 1983)

 

1 ئه‌حمه‌د سیران ته‌مه‌ن 100 ساڵه‌ 5 ئیبراهیم كوڕی جاسم 26 ساڵه‌ 9 سوڵتان سه‌عیدی … 13 ڕه‌زا … 45 ساڵه‌
2 ئیدریس كوڕی ئه‌حمه‌د سیران … 6 ته‌قی كوڕی عه‌لیڕه‌زا 25 ساڵه‌ 10 محه‌ممه‌د دیرینی …
3 حه‌جین كوڕی ئه‌حمه‌د سیران … 7 جه‌هانگیر كوڕی عه‌بدوڵا 60 ساڵه‌ 11 ئه‌سعه‌د كوڕی عه‌لی 55 ساڵه‌
3 مه‌حموود كوڕی ڕه‌زا 26 ساڵه‌ 8 عه‌بدولڕه‌حیم كوڕی ڕۆسته‌م 20 ساڵه‌ 12 كه‌ماڵ كوڕی ئه‌سعه‌د 23 ساڵه‌

 

كۆكوژی گوندی چه‌قه‌ڵ مسته‌فا له‌ نه‌غه‌ده‌  5ی خاکه‌لێوه‌ی 1362 ( 25ی مارسی 1983)

 

1 ئیبراهیم كه‌ریمپوور 60 ساڵه‌ 5 خدر ڕه‌مه‌زانی 50 ساڵه‌ 9 مه‌ناف ڕه‌مه‌زانی 40 ساڵه‌ 13 فه‌تاح ڕه‌حیمی 15 ساڵه‌
2 محه‌ممه‌د كه‌ریمپوور 40 ساڵه‌ 6 فه‌تاح شوان 50 ساڵه‌ 10 جافر كاڵه‌یی 10 ساڵه‌
3 مه‌حموود حاجی قادرپوور 40 ساڵه‌ 7 كه‌ریم شوان 35 ساڵه‌ 11 سه‌ید موحمه‌د كاڵه‌ 35 ساڵه‌
4 عه‌بدوڵا وه‌ستا ڕه‌حمان 50 ساڵه‌ 8 حاجی كه‌ریم 80 ساڵه‌ 12 محه‌ممه‌د پوور 60 ساڵه‌

 

كۆكوژی گونده‌كانی خه‌لیفه‌لیان و گۆڕخانه‌ له‌ نه‌غه‌ده ‌ 5ی خاکه‌لێوه‌ی 1362( 25ی مارسی 1983)

 

1 سه‌لاح ئیسماعیل پوور 17 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 4 سۆفی عه‌لی 50 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 7 موسا مه‌هدی … گۆرخانه‌
2 عه‌باس ئیسماعیل پوور 35 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 5 سۆفی محه‌ممه‌د سوڵتان 80 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 8 هه‌مزه‌ ئه‌ڵاخانی … گۆرخانه‌
3 عومه‌ر حاجی حه‌سه‌ن ئه‌لیاسی 40 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 6 یونس حوسێن سه‌لیم 50 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code