۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار هاووڵاتیی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کران

چاونیوز: شەپۆلی گرتنەکان لە کوردستان بەردەوامە.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەعید تابناک، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و ڕەحیم ڕەفعەتی” خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی یەکشەمە ١٦ی پووشپەر کەسێکی تر لە شنۆ بەناوی ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور دەستبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە شنۆییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code