۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکووژی لاوێک لە ناوچەی پیرانشار

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی ئاوایی قەرەخدری سەر بەشاری پیرانشار بەناوی “فەخرەدین مەحموودی” کوڕی حەسەن ناسراو بە “کڕێوە” لەبەر کێشەی خێزانی بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لانیکەم ئەوە چوارەمین کەسە کە بە ڕێگای جۆراوجۆر خۆیان دەکوژن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code