۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لاوێکی پیرانشاری دەست بەسەر کرا، شەپۆلێکی نوێی گرتن و دەستبەسەر کردنی دەستی پێکردووتەوە؟

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزە تەناهییەکانەوە دەست بەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “فەتاح فرووهەر” لەلایەن هێزەکانی تەناهی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم لاوەش وەک چوار لاوەکەی مهاباد کە لەو دوو ڕۆژی ڕابردوو دا گیراون، بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ هێزە کوردییەکانی دژ بەرەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستەبسەر کراون.

لەماوە حەوتووی ڕابردوو دا نزیک ١٢ کەس لە شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی مهاباد، پیرانشار، مەریوان، سەقز، دروود، شاباد و سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە گیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code