۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵە و شازدە ساڵانە و پیاوێکی ٥٠ ساڵە لە سنە، بۆکان و خانێ خۆیان کوشت

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی تەوریوەر سەر بە شاری سنە بە ناوی “شاخەوان ڕۆستەمی” بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە تەمەنی ١٢ ساڵە و پۆلی شەشی سەرەتایی بووە.

لەلایەکی دیکەوە، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی بۆکان، بە هۆکاری نادیار و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ڕووداوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەمە ١٢ی پووشپەڕ، لە پارکی محەممەدییەی بۆکان ڕوویداوە.

هەروەها لە ڕووداوێکی تردا لە ئاوایی گولەکی سەر بە شاری خابێ مڕمناڵێکی تەمەن شازدە ساڵانە بە هۆکاری کێشەی خێزانی بە چەکی تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code