۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

چاونیوز: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز بە تۆمەتی بێ ڕێزی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”ئەحمەد قوربانی پوور“ ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای بەرایی سەقز حوکمی ٢٢ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراو و ٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپاوە.

تۆمەتی بێ ڕێزی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ لەلایەن دادگای سەرەتایی دادگوستەری سەقز دراوەتە پاڵ ئەو هانیشتمانییە کوردە.

ناوبراو لە کەناڵی تێلگرامی ”بمب نیوز“ هەواڵی گەندەڵی لێژنەی بەڕێوەبەریی ”تعاونی“ سەقز وەکوو پێدانی زەوی بە خۆیان و نزیکەکانیان و هەروەهان دانی بەرتیلی بڵاو کردووەتەوە و لە دوای سکاڵای لێژنەی بەڕێوەبەریی ”تعاونی“ سەقز بانگی دادگا کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code