۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‌ئەندامێکی ڕێکخراوەی “ژیوای” پاوە، بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: چالاکی ژینگەیی پاوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دوای لێپرسینەوەی، بۆ ماوەیەک بێ هیچ هۆکارێک ڕاگیرا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩، “ئاشنا حەسنزادە”  ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژیوای” پاوە دوای بانگ کردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ ماوەی دانێک ڕاگیرا.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕاگیران و بانگ کردنی ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ گیان لەدەست دانی سێ کەس لە ژینگەپارێزانی ئەو شارە دەگەڕێتەوە کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ناوچەکانی مەڕەخێل بە هۆکاری گوماناوی گیانی خۆیان بەخشییە نیشتمانەکەیان.

دوو ڕؤژ لەمەوبەر سێ چالاکی ژینگەپارێزی شاری پاوە، بەناوەکانی موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری سرووشتی ناوچەکە لە ئاکام ڕووداوێکی گوماناوی گیانی خۆیان لەدەست دا. گیان لەدەست دانی ئەو سێ کەسە بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر لە کوردستان و هاوخەمییەکی بێ وێنەی بۆ ئەم کارەساتە بەدواداهات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code