۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە سنە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی “فەرانەک جەمشیدی”، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتیییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان وەک کامپیۆتێر و موبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

“فەرانەک جەمشیدی” پاییزی ساڵی ٩٧، چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت کراوە و سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی و هاوژینەکەی “ئارمین ئیسپرلوس” کە لەو کاتەدا دەسبەسەر کرابوو، لێپرسینەوەیان لێ کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code