۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەست دانی سێ ئەندامی ئەنجومەنی “ژیوا”ی پاوە

چاونیوز: سێ ئەندامی ئەنجومەنی ژیوای پاوە بە ناوەکانی “موختار خەندانی، به‌لال ئه‌مینی و یاسین کەریمی”، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، “موختار خەندانی، بەلال ئەمینی و سۆران مەحموودی”، ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوای پاوە، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی “مەڕەخێڵە”ی پاوە، لە پێناو پاراستنی ژینگەی نیشتمان لە ئاگردا سووتان و گیانیان لەدەست دا.

جێی ئاماژەیە ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر گرتنی دارستانەکانی ناوچەی مەرەخێڵی پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان بەردەوامە و هەوڵی چالاکانی ژینگەپارێز و خەمخۆرانی نیشتمان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

شایانی باسە، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما سووتانی دارستانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکارگەلی جیاواز دەست پێ دەکا و ڕۆژ نییە دارستان و لێڕەواری یەکێک لە شارەکانی کوردستان لە ئاگردا نەسووتێ و بۆ کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەش تەنیا چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانن کە بە دەستی بەتاڵەوە هەوڵی خامۆش کردنی ئاگرەکە دەدەن و لەو ڕێگەیەشدا ژمارەیەکی دیار لە کەسانی چالاک و خەمخۆری نیشتمان گیانیان لەدەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە هیندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە پاوە باس لەوە دەکەن کە، ئەو سێ چالاکاکەی ژینگەیی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکدا بە هۆی تەقینەوەی مینە تازە دانراوەکانی سپا گیانیان لەدەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code