۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەست دانی دوو کرێکاری سەقزی و مەریوانی

چاونیوز: دوو کرێکای مەریوانی و سەقزی لەکاتی کار کردن دا گیانی لەدەست دا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩ کرێکارێکی کورد بە ناوی “دلاوەر تەوحیدپەنا” خەڵکی ئاوایی جەوشنی سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆکاری کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

هەروەها، هەر لەو ڕۆژەدا کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “بیلو” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “عوسمان حسێنی” ٣٦ ساڵانە لە کاتی کارکردن و بە هۆی بەرزبوونەوە لە بینایەکی سێ نهۆمی گیانی خۆی لە دەست دا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی دووشەمە لە پێترۆشیمی هەرسینی کرماشان کرێکارێکی کورد بەهۆی سووتان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا، ١٠ کرێکاری کورد بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code