۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو کۆڵبەری بریندار دەست بەسەر کران

چاونیوز: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیەیان کە بە هۆی تەقینەوەی مینەەوە لاقێکی لە دەست دابوو دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕۆژانی ڕابردوودا، “قابیل مەرجانی ڕاد” کۆڵبەری خەڵکی گوندی ئەلیە سەر بە ناوچەی سیلوانای ئورمیە لە خزمەتگوزاری تایبەتی پزیشکی بێبەش و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە دەڵێ، دەستبەسەر کردنی ئەم کۆڵبەرە و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست داوە.
لەلایەکی ترەوە، کۆڵبەرێکی دیکە کە شەوی دووشەممە ٢ی پووشپەڕێ ١٣٩٩، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تۆمەتی تێپەڕاندنی نایاسایی سنوور بریندار و دەستبەسەر کرابوو ئێستا لە بێهداری بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە “ئەرسەلان ناتۆش” خەڵکی گوندی “زەنگەلان” سەربە ناوچەی تەرگەوەڕ ڕاگەیەندراوە کە پای دوو گوللەی بەر کەوتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code