۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێکی لاو لە شاری تیکاب خۆی کوشت

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، ژنێکی لاو بە ناوی “زارا نامداری” کچی “فەتحوڵڵا”، خەڵکی شاری تیکاب، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە دایکی منداڵێکی کەم تەمەنە. و دەوترێت، “زارا نامداری” لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ماوەی چەند ساڵێ ڕابردوودا، خۆکوژی لەنێو هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕووی لە زیادبوون کردووە، لەو پەیوەندییەدا لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ و بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر نەبێ ٧٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە شوناسی ٥٩ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code