۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی تر لە سنووری چالدێران کوژرا

چاونیوز: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکی تریان کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خێزاندار بە ناوی ”شاکر برووکی میلان“ خەڵکی گوندی ”ناوەر“ گیانی لە دەست داوە.

شایانی باسە ڕۆژی پێنج شەمە ٥ی پووشپەڕ هەر لە سنووری چاڵدێران، کۆڵبەرێک بە ناوی “قاسم سەربازی” خەڵکی ئاوایی “سگریک” بەتەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراو و دوو کەسی تریش بریندار ببوون.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ ی هەتاویدا، ٥٩ کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆ، هەڵدێران لە بەرزایی، سەرمابردووی، بریندار یان کوژراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code