۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

پێنج زیندانیی کورد لە زیندانی تاران مانیان لە خواردن گرتووە

چاونیوز: پێنج زیندانی کورد بە ناوەکانی “بێهنام فەتاحی کوڕی ئەسعەد خەڵکی شاری بانە، پەیمان ئەمین ئیسلامی‌زادە کوڕی بایزید خەڵکی مەهاباد، نەورۆز سکان دەسگیر کوڕی عەلی خەڵکی ماکۆ، وەلی حاجی‌زادە کوری عومەر خەڵکی ماکۆ و ئەمیر مووسەوی کوڕی تاهیر خەڵکی ماکۆ، لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنیان لە زیندانی تاران بەردەوامن.

مانگرتنی ئەو پێنج زیندانییە کوردە، لە سەر داواکاریی گواستنەوەیان بۆ زێدی خۆیانه. ئەو زیندانیانە بەهۆی دووریی ڕێگا و نەتوانین لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان، دەستیان داوەتە مانگرتن.

بێهنام فەتاحی، کە ماوەی ساڵێکە لە زیندان دایە بە تۆمەتی “بەشداری لە تێکدانی نیزامی ئەرزیی ئێران” بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کراوە. ئەمیر مووسەوی بە هەمان تۆمەت بە ٦ ساڵ زیندانی و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کراوە. نەورۆز سکان دەسگیر بە هەمان تۆمەت بە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و لیدانی ٧٤ زەربە قامچی و ٥ میلیۆن یۆرو سزای نەختی و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەکانی لە بەرژەوەندی دەوڵەت، وەلی حاجی‌پوور بە ٨ ساڵ زیندانی و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی و ٥ میلیۆن یۆرۆی سزای نەختی و ١٠٠ هەزار یۆرۆ لە دەسبەسەرداگرتنی کەرەستە لە بەرژەوەندی دەوڵەت، پەیمان ئەمین ئیسلامی بە تۆمەتی بەشداری لە کەرەستەی قاچاغ، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کراون.

پێشتر، نەورۆز سکان دەسگیر و وەلی حاجی‌پوور، لە نامەیەکدا، باسیان لە ئازار و ئەشکەنجەی خۆیان کردبوو، کە لە ئێدارەی ئیتلاعات لە کاتی لێپرسینەوەدا، ئازار و ئەشکەنجە دراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code