چاونیوز: لە بێدەنگییەکی قیزەونانەدا سپای پاسداران لاوێکی تری کوردی کوشت.
بە پێی هەواڵێک کە تازە بڵاو بۆتەوە، ڕێکەوتی ١٧ی گوڵانی ١٣٩٩،(یەک مانگ لەمەوبەر)، هێزەکانی کۆمار ئێسڵامی ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای ساری_ئۆجاق (شێخ_عەسگەر) لە ناوچە سنوورییەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردوە، کە لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی فەرهاد_کچڵانلوو خەلکی ئاوایی ساری ئۆجاق(شێخ عەسگەر) فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بریندار دەبێت. بە وتەی خەلکی ئاوایەکە هێزەکانی کۆمار ئێسلامی دوایی ئەوەی تەقەیان لێ کردوە کەڵوپەلەکەی و هەروەها ئەسپی کاسبکارەکەیان لەگەڵ خۆیان بردوە وە ڕێگریان کردوە لە خەڵک کە فەرهاد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. بە داخەوە دوایی یەک ساعت و نیو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. هەروها پزشکی دادوەری لە ڕاپۆرتی خۆیی دا نووسیویەتی بە هۆیی بەرکەوتن ئاسنی گەرم (فیشەک) و خوێن بەربوون فەرهاد گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە فەرهاد دەستگیران دار بوە بریار وابوە دە ڕۆژ دواتر ژیانی هاوبەشی پێک بێنن.