ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

دایکی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان نیزیک مانگێکە دەسبەسەرە

دایکی چالاکێکی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە کرماشان نیزیک بە مانگێکە مانگێکە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

گەردە پوشەند، تەمەن 58 ساڵ و دایکی ئیحسان فەتاحی 24 ڕۆژە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ئیحسان فەتاحی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافی مرۆڤ کە لە دەرەوەی وڵات دەژی، لەو پێوەندییەدا دەڵێ ڕۆژی پێنجشەممە، 28ی ڕێبەندان لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە تەلەفوون بۆ دایکی کراوە و گوتویانە کە دێنە ماڵێ، ئەویش بە تووڕییەوە ناڕەزایەتیی بەو هاتنە دەربڕیوە و دواتر چەند کەسێکی ئیدارەی ئیتلاعات هاتوونەتە کۆڵانەکەیان بە زەبری زۆر سواری ماشێنیان کردوە و بردوویانە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێ مەبەست لە گرتنی دایکی فشارهێنان بۆ ئەو و بنەماڵەکەیەتی و تا ئێستا بە ڕوونی پێیان ڕانەگەیاندوون کە خاتوو گەردە پوشەند‌یان لەسەر چێ گرتوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code